کورتەھەواڵەکانی ھەفتانەی تەکنۆلۆژیا یارمەتیت دەدات بە گۆڕانکارییەکانی نەرمامێر بزانیت و لەو گۆڕانکارییانە ئاگادار بیت کە ڕەنگە کاریگەری لە خۆت ویکیپیدیاوانەکانی تر بکات. خۆتۆمارکردن، بەشداربوون، و فیدباک
پێشوو | ٢٠١٩، ھەفتەی ١٢ (دووشەممە ١٨ ئازار ٢٠١٩) | دواتر |
دوایین ھەواڵە تەکنۆلۆژیاییەکان لە کۆمەڵگەی تەکنیکی ویکیمیدیاوە. تکایە بەکارھێنەرانی تر لەم گۆڕانکارییانە ئاگادار بکەرەوە. ھەموو گۆڕانکارییەکان کار لە تۆ ناکات. وەرگێڕان بەردەستە.
دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەفتە
- کاتێک گەڕاندنەوە بەکار دێنیت لەسەر ھەندێک لە ویکییەکان نەرمامێر لە ھەڵبژاردەکە دڵنیات دەکاتەوە. دڵنیا دەکاتەوە ئەگەر دەتەوێت گەڕاندنەوە ئەنجام بدەیت. ئەمە لەبەر ئەوەیە تا بە ھەڵە گەڕاندنەوە ئەنجام نەدرێت. دەبێت دوایین وەشانی ڕووکار بەکار بێنیت بۆ ئەوەی بەدەستی بێنیت. [١][٢]
- وەشانە نوێکەی میدیاویکی لەسەر ویکییە تاقیکردنەوەییەکان و وێبگەی فەرمی دادەنرێت لە ١٩ ئازاری. لەسەر ھەندێک لە ویکییەکان و ویکیپیدیاکانی تریش لە ٢٠ ئازاری دادەنرێت. لە ٢١ ئازاری لەسەر ھەموو ویکییەکان دادەنرێت. (ساڵنامە)
چاوپێکەوتنەکان
- دەتوانیت لە چاوپێکەوتنی ئای-ئاڕ-سیی ڕێنماییی تەکنیکی بەشدار بیت. لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، پەرەپێدەرە خۆبەخشەکان داوای ڕێنمایی دەکەن. چاوپێکەوتنەکە لە ٢٠ ئازاری سەعات ١٦:٠٠ (UTC) ئەنجام دەدرێت. (بەشداربوون)
گۆڕانکارییەکانی داھاتوو
- بەڕێوەبەران دەتوانن بەکارھێنەرێک لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو یان بۆشاییەکی ناو بەربەست بکەن. ئەمە لە ھەندێک لە ویکییەکانی میدیاویکی پێشووتر دەکرا. زیاتر بزانە. ئەگەر ویکییەکەت دەیەوێت تاقیکەرەوەیەکی پێشوەختی ئەم ھەڵبژاردەیە بێت، دەتوانیت پەرەپێدەرەکان ئاگادار بکەیتەوە. [٣]
- تووڵفۆرج لەسەر ئوبونتوو ترەستی جاب گرد دەکوژێنرێتەوە. ئەمە لە ھەفتەی ٢٥ی ئازار ئەنجام دەدرێت. ئەو ئامرازانەی کە ئوبونتوو بەکار دەبەن پێویستە بگوازرێنەوە بۆ ئامانجە نوێکەیان کە دێبیان سترێچە. ئەگەر وا نەبێت، ئامرازەکان دەکوژێندرێنەوە. ڕاگرەکان دەتوانن دواتر دووبارە ئامرازەکان چالاک بکەنەوە. ڕەنگە بەکارھێنەران نەتوانن لەو دەمەدا کاریان پێ بکەن. دەتوانن پێڕستی ئامرازە کارتێکراوەکان ببینیت.
ھەواڵەکانی تەکنۆلۆژیا لەلایەن نووسەرانی ھەواڵی تەکنۆلۆژیاوە ئامادە دەکرێت و لەلایەن بۆتەوە پۆست دەکرێت. • بەشداربوون • وەرگێڕان • یارمەتی • فیدباک • خۆتۆمارکردن و لابردن.