کورتەھەواڵەکانی ھەفتانەی تەکنۆلۆژیا یارمەتیت دەدات بە گۆڕانکارییەکانی نەرمامێر بزانیت و لەو گۆڕانکارییانە ئاگادار بیت کە ڕەنگە کاریگەری لە خۆت ویکیپیدیاوانەکانی تر بکات. خۆتۆمارکردن، بەشداربوون، و فیدباک
پێشوو | ٢٠١٩، ھەفتەی ١٤ (دووشەممە ٠١ نیسان ٢٠١٩) | دواتر |
دوایین ھەواڵە تەکنۆلۆژیاییەکان لە کۆمەڵگەی تەکنیکی ویکیمیدیاوە. تکایە بەکارھێنەرانی تر لەم گۆڕانکارییانە ئاگادار بکەرەوە. ھەموو گۆڕانکارییەکان کار لە تۆ ناکات. وەرگێڕان بەردەستە.
دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەفتە
- ھۆشدارەکان دەربارەی ئەو شتانە ئاگادارت دەکەنەوە کە لەسەر ویکییەکە ڕوودەدەن. دەتوانیت ھۆشدار دەربارەی بەستەری نوێ بۆ پەڕەکانی خۆت دروستت کردوون کارا بکەیت. لەبەر ھەندێک کێشە، چیتر ناتوانیت ئیمەیڵ دەربارەی ئەم جۆرە ھۆشدارانە بەدەست بێنیت. [١]
- وەشانە نوێکەی میدیاویکی لەسەر ویکییە تاقیکردنەوەییەکان و وێبگەی فەرمی دادەنرێت لە ٢ نیسانی. لەسەر ھەندێک لە ویکییەکان و ویکیپیدیاکانی تریش لە ٣ نیسانی دادەنرێت. لە ٤ نیسانی لەسەر ھەموو ویکییەکان دادەنرێت. (ساڵنامە)
چاوپێکەوتنەکان
- دەتوانیت لە چاوپێکەوتنی ئای-ئاڕ-سیی ڕێنماییی تەکنیکی بەشدار بیت. لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، پەرەپێدەرە خۆبەخشەکان داوای ڕێنمایی دەکەن. چاوپێکەوتنەکە لە ٣ نیسانی سەعات ١٦:٠٠ (UTC) ئەنجام دەدرێت. (بەشداربوون)
ھەواڵەکانی تەکنۆلۆژیا لەلایەن نووسەرانی ھەواڵی تەکنۆلۆژیاوە ئامادە دەکرێت و لەلایەن بۆتەوە پۆست دەکرێت. • بەشداربوون • وەرگێڕان • یارمەتی • فیدباک • خۆتۆمارکردن و لابردن.